هۆزه عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركوك چوار داواكاری ئاڕاسته‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ن و داواده‌كه‌ن، لێبوردن بۆ ده‌ستگیركراوان و سزادراوانی بێ‌تاوان له گرتوخانه‌كانی هه‌ولێر ده‌ربكرێت ئه‌وانه‌شی كه دۆسیه‌ی دیكه‌یان هه‌یه راده‌ستی حكومه‌تی ناوه‌ندی بكرێن بۆ دادگاییكردنیان به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه.
ئەمرۆ هەینی ١٥ ی ئەیلولی ٢٠٢٣، ژماره‌یه‌ك له هۆزه عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركوك، له نامه‌یه‌كدا كه ئاڕاسته‌ی مه‌سعود بارزانیان كردوه، له‌ژێر ناوی (بۆ پاراستنی ئاشتی مه‌ده‌نی و ڕاگرتنی خوێنڕشتن له پارێزگای كه‌ركوك) رایانگه‌یاندوه،" ئێمه وه‌ك سه‌رۆك هۆز و عه‌شیره‌ته‌كانی كه‌ركوك داوا ده‌كه‌ین بۆ پاراستنی ئاشتی و رێگریكردن له خوێنڕشتنی هاوڵاتیانی كه‌ركوك و یه‌كڕیزی نێوان پێكهاته‌كان ژماره‌یه‌ك له داواكاریه‌كان جێبه‌جێبكه‌ن."
سه‌رۆك هۆز و عه‌شیره‌ته‌كان داوایان له مه‌سعود بارزانی كردوه، لێبوردن بۆ ده‌ستگیركراوان و سزادراوانی بێ‌تاوان له گرتوخانه‌كانی هه‌ولێر ده‌ربكرێت ئه‌وانه‌شی كه دۆسیه‌ی دیكه‌یان هه‌یه راده‌ستی حكومه‌تی ناوه‌ندی بكرێن بۆ دادگاییكردنیان به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه.
یەکیک تر لە داواکارییەکانیان له سه‌رۆكی پارتی، كۆنفڕانسێكی گشتی له كه‌ركوك به هه‌مو پێكهاته و ئاینه‌كانه‌وه ببه‌سترێت به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی یه‌كڕیزی نێوان خه‌ڵكی پارێزگای كه‌ركوك.
سه‌باره‌ت به داواكاریه‌كانیش ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه، پرسی لابردنی باره‌گای ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان بكرێته پرسێكی یاسایی و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌بێته فاكته‌ری یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی و پارتی دیموكراتیش باره‌گاكه‌ی له ناوه‌ندی شاردا ده‌توانێت وه‌ربگرێته‌وه و كاری سیاسی خۆی ئه‌نجام ده‌دات تا ئه‌و كاته‌ی بابه‌ته‌كه به شێوه‌یه‌كی یاسایی چاره‌سه‌ر ده‌بێت.