"پێشمه‌رگه ئەگەر پێی خۆش بێت دەتوانێت لەرێگەی توركیاوە بێت بۆ كۆبانی"
ساڵح موسلیم
ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆکی پارتی یه‌کێتی دیموکراتی (PYD) رایگه‌یاند داعش له کوبانێ رووبه‌روی به‌رخۆدانێکی مه‌زن بوونه‌ته‌وه و سەبارەت بە هاتنی پێشمەرگەش دەڵێت: یەپەگە رێگەی لەهیچ كەس نەگرتووە.
ساڵح موسلیم سەبارەت بەو بانگه‌شانه‌ی که ده‌ڵێن پەیەدە ناهێڵێت هێزی پێشمه‌رگه بچێته رۆژئاوای کوردستان وتی: ''ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه ده‌یه‌وێت بێت، ئێمه‌ش بانگهێشتیان ده‌که‌ین. رێگای کێمان گرتووه. ئه‌گه‌ر زۆریان پێخۆشه له رێگای تورکیاوه پێشمه‌رگه بنێرن'' .
موسلیم ئاماژەی بەوەشدا که زۆربه‌ی گونده‌کانیان به هۆی هێرشه دڕنده‌کانی گروپه چه‌ته‌کانی داعش چۆڵ کردوه و ئه‌و گوندانه هێشتاش له ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه‌کانی YPG دایه و له هه‌رێمه‌که شه‌ڕ و پێکدادان به‌رده‌وامه .
موسلیم هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانی داعش و ده‌وڵه‌تی تورکی وتی:'' ئه‌و کاره به دوو روویی نابێ. له‌لایه‌که‌وه ده‌ڵێن قۆناخی چاره‌سه‌ری و له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه چه‌ته‌کانی داعش له دژی گه‌لی کورد هان ده‌ده‌ن و هێرش ده‌که‌نه سه‌ر کورد. که‌سێک ئه‌وه قه‌بوڵ ناکات. پێش ئێستاش به ئێمه‌یان ووت" هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی فه‌رمیمان له‌گه‌ڵ چه‌ته‌کان نییه، به‌ڵام هه‌ندێک لایه‌نی نافه‌رمی هاوکاری چه‌ته‌کان ده‌که‌ن. رێگری لێده‌که‌ین''. به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌موو شته‌کان به ئاشکرایی ده‌بینین" .
AM:10:30:22/09/2014