بەغدا ناهێڵێت شۆفێرە کوردەکانی هەولێر بچنە ناو شارەکەوە

بەغدا ناهێڵێت شۆفێرەکانی هەلێر بچنە ناو شاری بەغداوە، هەندێک شۆفێر بە مەسەلەیەکی سیاسی دەدەنە قەڵەم، بەڵام شۆفێرێکی خەڵکی سلێمانی دەڵێن مەسەلەکە پەیوەندی بە سەندیکاوە هەیە و سیاسی نیە. 

ژمارەیەک شۆفێری هەولێر بە میدیاکانیان راگەیاندووە کە هێزە ئەمنیەکان لە خاڵی پشکنینی ( شەعب) رێگایان لە شۆفێرەکانی هێڵی هەولێر – بەغدا گرتووەو نەیانهێشتووە بچنە ژوورەوە، "چونکە لەهولێر شۆفێرە عەرەبەکان بچنە ژوورەوە".

شۆفێرێکی هێلی سلێمانی – بەغدا بە سپی میدیای راگەیاند " ئەو مەسەلەیە سیاسی نییەو پەیوەندی بە سەندیکاوە هەیە".
ئەو شۆفێرە وتی " لەسلێمانیش هەمان رێوشوێن دەگیرێتە بەر بۆ ئەم کێشەیە لەگەڵ سلێمانیدا نییە".

ئەو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە مەسەلەکە سیاسی نییەو پەیوەندی بە ئیداریە.
   



PM:12:26:22/09/2014