دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢١ی ئەیلولی ٢٠٢٣ نرخی دۆلار بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ گۆڕانکاری بەرچاوی بەسەردا هات و نرخەکەی زیاتر دابەزی.
دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بازاڕی دراودا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٤ هەزار و ٥٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکرا، لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٥ هەزار و ٨٠٠ دینار بوو.
ئەمڕۆش بانکی ناوەندی بڕی ١٩٨ ملیۆن و ٦٢٣ هەزار و ٩٤٢ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ١٦٥ ملیۆن و ١٩٧ هەزار و ٩٤٢ دۆلاریان بەشێوەی حەواڵە و ٣٣ ملیۆن و ٤٢٦ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی نەقدی بوو.