سه‌رۆكی په‌رله‌مان 35 ملیاردیناری بۆ حكومه‌ت گەڕاندوەتەوە
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان
سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ماوه‌ی كاركردنی خۆیدا توانیویه‌تی بڕی 35 ملیار دینار بگه‌ڕێنته‌وه‌و پاشه‌كه‌وتی بكات، هه‌روه‌ها 35 ئۆتۆبێلی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان گه‌ڕاندوه‌ته‌وه.
بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی باسی نزیك لەپارتی، سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان هەوڵیداوە كەمترین پارە بەهەدر بڕوات‌و بڕێكی زۆریشی پاشكەوت كردوە.
هاوكات هەر لەم بارەیەوە كامه‌ران سوبحان سكرتێری رۆشنبیری و رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی په‌ره‌له‌مانی كوردستان به KNNC راگه‌یاند: له‌وكاته‌وه‌ی كه‌ستافی نوێی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستبه‌كاربوون، هه‌وڵدراوه كه‌مترین پاره به‌هه‌ده‌ربدرێت و به‌و هۆیه‌شه‌وه بڕێكی زۆر پاره پاشه‌كه‌وت كراوه.
كامه‌ران سوبحان جه‌ختیكرده‌وه كه‌له‌وپاره‌یه‌ی كه سه‌رۆكایه‌تی پاشه‌كه‌وتی كردووه و وه‌ك كۆمه‌ك بۆ هاوڵاتییانی ئاواره‌كانی رۆژئاوا‌و شه‌نگال خه‌رجی كردووه، ئه‌مه‌سه‌ره‌رای چه‌ند پرۆژه‌ی دیكه.
PM:03:51:23/09/2014