یه‌کێتی: مه‌سه‌له‌ی پێشنیاری بڕینی بودجه‌ له‌لایه‌ن دوو سه‌رکرده‌ی یه‌كێتیه‌وه‌ تۆمه‌ته‌

له‌ روونکردنه‌وه‌یه‌کدا له‌سه‌ر هه‌واڵێکی رۆژنامه‌ی باس که‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات له‌سه‌ر پێشنیاری دوو سه‌رکرده‌ی یه‌کێتی بوودجه‌ی هه‌رێم یڕدراوه، یه‌کێتی ده‌ڵێت ئه‌وه‌ تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستنه‌.

له‌ روونکردنه‌وه‌یه‌کدا مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵه‌ی رۆژنامه‌ی باس، ده‌ڵێن: ‌ چەند دەزگایەکی راگەیاندنی سێبەر بۆ بەلاڕێدابردن و مەشغوڵکردنی خەڵک بەتۆمەتی بێ بنەما، درۆیەکی ھەڵبەستراوی مەبەستدار دەخەنە پاڵ دوو سەرکردەی (ناونەھێنراو!) تەنیا بۆ ئەوەی ناوی ی.ن.ک بھێنن و بڵاویدەکەنەوە کە گوایە پێشنیازی بڕینی بودجەی ھەرێمیان بۆ نوری مالکی کردووە!!.

ئەمەش دەقی روونکردنەوەکەیە

چەند دەزگایەکی راگەیاندنی سێبەر بۆ بەلاڕێدابردن و مەشغوڵکردنی خەڵک بەتۆمەتی بێ بنەما، درۆیەکی ھەڵبەستراوی مەبەستدار دەخەنە پاڵ دوو سەرکردەی (ناونەھێنراو!) تەنیا بۆ ئەوەی ناوی ی.ن.ک بھێنن و بڵاویدەکەنەوە کە گوایە پێشنیازی بڕینی بودجەی ھەرێمیان بۆ نوری مالکی کردووە!!.
 لەروانگەی رێزگرتن  لە ھەست  و ھەڵوێستی کۆمەڵانی خەڵک، بەتایبەت مووچەخۆران بە پێویستی دەزانین ئەم روونکردنەوەیە بدەین، کە باجی ئەم قەیرانە داراییە سەپێنراوە ناڕەوایە دەدەین، نەک لە روانگەی وەڵامدانەوەیەی درۆ و تۆمەتێکی باوەڕپێنەکراو، بۆیە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە:
١- ی.ن.ک ھێزێکە بەو تۆمەت و سیناریۆ داتاشراوانە لەکەدار نابێت و خەڵک زۆر لەوە ھۆشیارترە، کێشەی بێ موچەییان بەم تۆمەتانە لەبیرببرێتەوە. مووچەخۆران باش دەزانن شکستی سیاسەتی دارایی لە ئەستۆی کێدایە.
٢- سیاسەتی یەکێتی و یەکێتییەکان خزمەتکردنی خەڵک و خۆشگوزەرانییە، نەک دروستکردنی قەیران و پشتکردنە لە خەڵک، لە بەرامبەریشدا یەکێتی ئامادەیە مامەڵە لەگەڵ ھەر بەڵگەیەکی یاسایی پێچەوانە بکات.
٣- ھەموو لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان و عیراقییەکانیش شاھیدن کە یەکێتی و نوێنەرانی یەکێتی لە شەڕی زیادکردنی بودجەی ھەرێم چۆن و چەند بەشداربوون تا بەشی ١٧% بۆ ھەرێم دابینکرا و جێگیرکردنی ئەو رێژەیەش چۆن بووە؟.
٤- پەیوەندییەکانی ی.ن.ک لەگەڵ ھێزە عیراقییەکان و ھەوڵەکانی ی.ن.ک بۆ چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا، ناچارن تۆمەتی بۆ دروست بکەن، بەمەبەستی شێواندنی ئەو راستییانە.
٥- دابینکردنی میزانییە بەگشتی و مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بەتایبەتی خاڵێکی سەرەکی باس و لێدوان و گفتوگۆی ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی بوو لەگەڵ بەڕێز حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عیراق لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی ی.ن.ک لە سلێمانی.
 
راگەیاندنی مەکتەبی سیاسیی ی.ن.ک
٢٣ / ٩ / ٢٠١٤



PM:11:34:23/09/2014