كەشناسی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان  دەربارەی کەشوو هەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتوو ڕایگەیاند:"پلەکانی گەرما گۆڕانکاریان بەسەردا دێت و ئەمرۆ ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت".

ئەمڕۆ هەینی ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣،  پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەداوە، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بە نزیکەی ١ تـــــا ٣ پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارەکانی دوێنێ 

سبەی شەممە، ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دا دەبێت، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. 

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : ٣٠ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٢٩پلەی سیلیزی

دهۆک : ٣٠ پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٣٢ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٣١ پلەی سیلیزی

زاخۆ : ٣١ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ١٩ پلەی سیلیزی

سۆران : ٢٩ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٣٤ پلەی سیلیزی



AM:11:35:06/10/2023