بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، لەم هەفتەیەدا شەپۆلێكی باران بارین ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و تا ٢٠ی مانگ لە بەشێكی ناوچەكان پەڵە دەدات.
ئەمڕۆ ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند، "لەدواین گۆڕانکاری نەخشەی GFS ئەمریکی پێشبینی ھاتنی شەپۆلێکی چڕی بارانبارین ئەکات بۆ سەر تەواوی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق لەمەودای ١٧ بۆ ٢١ی ئەم مانگەدا".
ڕاشیگەیاند، "بەر لەوەش لە ١٠ی مانگەوە بۆ ١٧ی مانگ ئەگەری دەستپێکردنەوەی بارانی مامناوەند و پەرش و بڵاو لەسەر ناوچە جیاجیاکان ئەبێت".