په‌كه‌كه هۆشداری ده‌داته توركیا
گەریلاکانی پەکەکە
هاوسه‌رۆکایه‌تی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كەجەكە ، باڵی سیاسی پارتی كرێكارانی كوردستان، هۆشداریه‌کی توند ده‌داته ده‌وڵه‌تی تورکیا‌و تۆمه‌تباری ده‌كات به‌وه‌ی که هه‌وڵ ده‌دات خۆرئاوا له کوردان چۆڵ بکات.
بەپێی هەواڵێكی فورات نیوز، هاوسه‌رۆکایه‌تی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كەجەكە له‌باره‌ی شه‌ڕی کۆبانێ‌و به‌رخۆدانی گه‌لی کورد له دوو لایه‌نی سنوره‌وه، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
كەجەكە بڕوای وایه تورکیا به دوای چۆڵکردنی کۆبانێیه له هاوڵاتیان‌و ئه‌و سیاسه‌ته‌شی لانی که‌م وه‌ک کۆمه‌ڵکوژیه‌ک به مه‌ترسی زانی.
سه‌باره‌ت دامه‌زراندنی هه‌رێمێکی قه‌ده‌غه‌کراو له‌سه‌ر سنوری خۆرئاوا كەجەكە ڕایگه‌یاند"پلانێکی به‌مشێوه‌یه بۆ سه‌رکه‌وتنی داعشه. له‌دژی ئه‌و پلانه که به واتای دوژمنایه‌تی‌و هێرش له‌دژی خۆرئاوای کوردستانه، ده‌بێ باکوری کوردستان‌و گه‌له‌که‌مان له‌خۆرئاوا، به هه‌موو هێزی خۆی تێکۆشان بکات‌و ئه‌و هه‌وڵدانه قڕێژانه پووچه‌ڵ بکاته‌وه".
كەجەكە گواستنه‌وه‌ی منداڵ و پیر به‌ره‌و هه‌رێمی ئه‌منی به‌كارێكی ڕاست ده‌زانێت به‌ڵام ده‌ڵێت"نابێ که‌س بکه‌وێته ته‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌تی تورک که ده‌یه‌وێت کۆبانێ له هاوڵاتیان چۆڵ بکات".
AM:11:02:24/09/2014