لەکاتی داخستنی بازاڕ نرخی دینار بەرامبەر بەدۆلار بەرزدەبێتەوە

ئێوارەی ئەمرۆ لەکاتی داخستنی بازاڕ نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بەراورد بەبەیانی بەرزدەبێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، نرخی١٠٠ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاردا بە ١٦٠ هەزار و٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکراوە، لەکاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٦٢ هەزار دینار بووە.

بەپێی خشتەی فرۆشی بانکی ناوەندی عێراق کە وێنەیەکی دەست ماڵپەڕی (سپی) کەوتووە، بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە بڕی ١٩٢ ملیۆن و ٤٠٤ هەزار و ١١٥ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە  ١٦٨ ملیۆن و ٩٠٤ هەزار و ١١٥ دۆلاریان بەشێوەی حەواڵە و ٢٣  ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی نەقدی بووە. 



PM:05:51:11/10/2023