كەشناسی بری بارانبارینی ٢٤ كاتژمیری راگەیاند



بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم بڕی بارانبارینی ٢٤ كاتژمێری رابردووی بڵاوكردەوە كە ناوچەی حاجی ئۆمەران زۆرترین باران باریوە.

بەپێی راگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم بڕی بارانی ٢٤ كاتژمێری رابردووی حاجی ئۆمەران ٢٠.٦ ملیم بووە كە زۆرترین بڕی باران بووە، بەڵام نزمترین لە هەندێك ناوچە بووە كە هیچ بڕێك نەباریوە.

بەپێی راپۆرتی رۆژانەی كەشناسیش، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان بەگشتی لە نێوان نیمچە هەور بۆ پەڵە هەور دەبێت، لە كاتەكانی بەرەبەیانی زوودا ئەگەری نمە باران هەیە لە سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە، پلەكانی گەرماش بە جێگیری دەمێننەوە، هاوكات خێرای با (١٠ – ٢٠)كم دەبێت ئاڕاستەكەشی ڕووەو باكوری خۆرئاوا دەبێت و مەودای بینین (٨ – ١٠) كم دەبێت.  



AM:12:36:12/10/2023