بارزانی: بۆ ئازادكردنی كۆبانی داوامان لەهێزە نێودەوڵەتییەكان كرد
مه‌سعود بارزانی
له كۆنگره رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا، مه‌سعود بارزانی رایگه‌یاند، كه له نه‌بوونی رێگه‌دا پێشمه‌رگه نه‌یتوانیوه بچێته كۆبانێ، سوپاسی هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیشی كرد كه (كۆبانێ)یان پاراست.
مه‌سعود بارزانی له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه له سنوری جوگرافیای كۆبانی تا ده‌گاته حه‌سه‌كه و عه‌فرین، خه‌ڵكی دیكه‌ی تێدایه كه ده‌ستیان له‌گه‌ڵ تیرۆرستان تێكه‌ڵ كردووه، بۆیه ئێمه نه‌مانتوانی هێزی پێشمه‌رگه ره‌وانه‌ی كۆبانی بكه‌ین.
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا مه‌سعود بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه بۆ رزگاركردنی خه‌ڵكی كۆبانی داوامان له هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرد، كه به هانای كۆبانی-یه‌وه بڕۆن و ئه‌و كاره‌ش كرا.
بارزانی ده‌شڵێت:" خۆشبه‌ختانه كۆبانی ده‌ستی به‌سه‌ردا نه‌گیرا و ئیشائه‌ڵا ناشگیرێت" و وتیشی: هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆردومانی چه‌كدارانی داعشیان كرد جا له‌سه‌ر داواكه‌ی ئێمه بێت ئێمه سوپاسیان ده‌كه‌ین یان به پێچه‌وانه‌وه".
PM:02:46:25/09/2014