یەکێتی: داتاکانی دەزگای چاودێری هەرێم و عێراق هاوتان

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت " داتاکانی دەزگای چاودێری هەرێم و عیراق لەبارەی لیست و تێچووی مووچەخۆران تارادەیەکی زۆر هاوتان".


سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی هەرێم کەمال ئاغا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە ماڵپەڕی یەکیتی رایگەیاند "وەفدی حکومەتی هەرێم لەئێستادا کە لە بەغدایە و لەگەڵ لیژنەی دارایی بە ئامادەبوونی هەردوو وەزیری دارایی عیراق و هەرێم کۆدەبێتەوە و گفتوگۆی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وداهاتەکانی ناوخۆو تێچووی هەناردەی نەوت دەکرێت".

هەرێم کەمال ئاغا دەڵێت" لە رابردوودا سەرۆک وەزیرانی عیراق چەند داواکارییەکی ئاڕاستەی حکومەتی هەرێم کردبوو کە لە گرنگترینیان هەماهەنگی نێوان هەردوو دەزگای چاودێری فیدڕاڵ و هەرێم بووە لەبارەی لیست و تێچووی مووچەخۆرانی هەرێم کە تا رادەیەکی زۆر داتاکان هاوتان و لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی دارایی لەگەڵ وەفدی هەرێم ئەو پرسەش تاوتوێ دەکرێت ".

وتیشی" لەسەر هەمان پرس وەفدی هەرێم دوێنێ سێ شەممە ١٧ی تەشرینی یەکەم لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان و ئەندامانی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی ونوێنەرانی عیراق کۆبۆوە و هەردوولا هاوڕابووین کە پێویستە مووچە و قوتی خەڵکی هەرێمی کوردستان لەململانێ سیاسییەکان جیابکرێتەوە و ئەو بەربەستانە تێپەڕێندرێت کە بووەتە بەربەست لەبەردەم ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم".

ئەمڕۆ وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان(ماوە بۆ درێژکراوە) بە ئامادەبوونی هەردوو وەزیری دارایی هەرێم و عیراق لەگەڵ لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆدەبنەوە و ئەنجامی کارەکانی دوو مانگی رابردووی دەستەی چاودێری هەردوولا دەخرێتە بەردەم لیژنەی دارایی و گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت، ئەمەش لەکاتێکدایە پرسی خالە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان تەوەرێکی دیگەی گفتوگۆکە دەبێت.



PM:12:02:18/10/2023