پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە ئەمشەوەوە بۆ ماوەیەکی کاتی هێڵی گەرمی ١٠٤ لەکاردەکەوێت.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیاندنێکدا بڵاویکردەوە، " بەهۆی بوونی کێشەیەکی تەکنیکییەوە، لەکاتژمێر١٢ی ئەمشەوەوە تا کاتژمێر ٤ ی بەرەبەیانی سبەینێ شەممە، هێڵی گەرمی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن (١٠٤) لەکاردەکەوێت و تیمەکانمان لەهەوڵی چاککردنەوەیدان".
هەروەها لەو راگەیاندنەدا هاتووە " لە کاتی بوونی هەر رووداوێکی نەخوازراودا هاوڵاتییان پەیوەندی بە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ژمارە ١٠٥، سەنتەری ڕێکخەری پەیوەندییەکان (JCC) ژمارە ١٠٠، ئێشکگری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ژمارە ٠٥٣٣١٩٣١٤٨".