داعش كۆنترین كڵێسەی عێراقی دەقاندەوە

چەكدارانی داعش كۆنترین كڵێسەی عێراق لەسەر كێوێك لە باشوری تكریت تەقاندەوە.

بەپێی راپۆرتەكان، چەكدارانی داعش كۆتایی ئەم هەفتە كڵێسەی "خەزرا" كە بەكۆنترین كڵێسەی عێراق دادەنرێت‌و لەسەر كێوێك لە باشوری تكریت دروستكرابوو، تەقاندەوە.


ئەم كڵێسەیە كۆنترین‌و گرنگترین شوێنەواری مەسیحییەكانی عێراقە كە مێژووی دروستكردنەكەی بۆ سەد ساڵ پێش لەدایكبوونی مەسیح دەگەڕێتەوە.
ئەم كڵێسەیە لەناو كۆمەڵە كۆشەكانی سەرۆك كۆماریی‌و لەسەر روباری دیجلە لەساڵی 1994 بە فەرمانی سەدام حسێن دیكتاتۆری پێشووی عێراق نۆژەنكرایەوە.



PM:11:06:26/09/2014