شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت" لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە بارانبارین لە هەرێم دەستپێدەکات".
ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی، لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاندووە" لە ئەنجامی کاریگەری ئەو بەرزە پەستانەی ئاسمانی ناوچەکەی کۆنترۆڵ کردوە بەردەوامبوونی تا رۆژی ٣ی مانگی داھاتوو، ئەگەری ھیچ بارانبارینێک لەم ماوەیەدا لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان نابێت، ھاوکات لە ناوچەکانی وڵاتی سعودیە بە درێژایی رۆژانی داھاتووش ئەگەری بارانی بەخوڕ و لافاوی خێرا دەبێت ئەمەش لە ئەنجامی کاریگەری زریانەکەی دەریای عەرەب کە ھەڵمێکی زۆری ئاوی رەوانە کردوە بۆسەر دەریای سوور و سعودیە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینی دەکرێت لە دوای ٣ی مانگی داھاتووەوە بارانبارین لە ناوچەکان دەستپێبکاتەوە سەرەتاش بەشێوەی حاڵەتی لاوازی ناجێگیری کەش کە خۆی لە تاوە باران و چالاکبوونی ھەورە بروسکە بەشێوەی ھەرەمەکی دەبینێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە دوای ئەو وادەیە بارانی باش بە گشتی دەستپێدەکات و ئەو بارانانەی ناوچەکانی سعودیە کاریگەری شێیەکەی سودی دەبێت لە بەرژوەندی کەشوھەوای ناوچەکەدا.