لەکاتی داخستنی بازاڕ نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بە جێگیری مایەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا  بەراورد بەبەیانی بە جێگری مایەوە. 

ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕی دراودا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٦١ هەزار و ٥٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکرا، لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆش نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٦١ هەزار و ٥٠٠ دینار بووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٣  بانکی ناوەندی بڕی ٢٠٣ ملیۆن و ٨٠٢ هەزار و ٥٧٢ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە  ١٧١ ملیۆن و ١٤٢ هەزار ٥٧٢ ۆ دۆلار بەشێوەی حەواڵە و ٣٢ملیۆن و ٦٦٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە. 

ئەمە لاکاتێکدایە رۆژی یەکشەممە ٢٩ی تەشرینی یەکەم  بڕی ١٩٧ ملیۆن و ٧٦٣ هەزار و ٤٤٦دۆلاری خستە بازاڕەوە کە  ١٩٧ ملیۆن و ٣٧٣ هەزار و ٤٤٦ دۆلار بەشێوەی حەواڵە و ١٨ ملیۆن و ٣٩٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش بووە.



PM:05:35:30/10/2023