کەشناسی هەرێم وادەی دەستپێکردنی بارانبارینی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و دەڵێت" له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ ئه‌گه‌ری بارانی مامناوه‌ند و هه‌وره‌ تریشقه‌ هه‌یه‌". 

بەپێی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و خێراى با لە هەندێ ناوچە زیاد دەکات بە تایبەتى لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، هەروەها پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ نزمدەبنەوە، خێرای باش  (١٠ - ٢٥)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باکووری خۆرهەڵات و مەودای بینین (٧ – ٩)کم دەبێت.  

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ پێنج شەممە ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت، بەهۆی کاریگەرى نزمە پاڵە پەستۆیەک لە کاتەکانى دواىنیوەڕۆ لەسەر ناوچەکەمان زیاد دەبێت و پێشبینى باران بارینى کەم و بارانى مامناوەند هەیە لە ناوچە سنووریەکانیش هەندێ کات پێشبینى بارانى مامناوەند و کورت خایەنى هەیە  لەگەڵ هەورە تریشقە، لە سەنتەرى پارێزگاکانى هەولێر و دهۆک و کەرکوک نمە بارانى کەمى دەبێت لە هەندێ کاتدا، کاریگەرى ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە لەسەر سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەى گەرمیان زیاتر دەبێت و بارانى مامناوەند و دروست بوونى هەورە تریشقە هەیە، پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە، هاوکات خێرای با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت ئاڕاستەکەشی ڕووەو باشووری خۆرهەڵات دەبێت و مەودای بینین (٨ – ١٠) کم دەبێت.  

ئەوەشی خستەڕوو، رۆژى هەینى لە کاتەکانى بەرەبەیان باران بارینى کەم لەسەر هەندێ ناوچەى جیاجیا دەمێنێتەوە، پاشان ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و پلەکانى گەرماش کەمێک نزم دەبێتەوە.



AM:11:38:01/11/2023