لەکاتی داخستنی بازاڕ نرخی دینار دادەبەزێت

ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتی داخستنی بازاڕ بەراورد بەبەیانی نرخی دینار دادەبەزێت.

ئەمڕۆ چوار شەممە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، لەکاتی داخستنی بازاڕ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٦٢ هەزار دینار مامەڵەی پێوە کراوە، لە کاتێکدا بەیانی ئەمرۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٦١ هەزار و٩٠٠ دینار بووە.

بەپێی خشتەی فرۆشی بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە بڕی ١٩٨ ملیۆن و ٩١٥ هەزار و ٣٦٤ دۆلار خرایە بازاڕەوە کە ١٧٧ ملیۆن و ٢١٥ هەزار و ٣٦٤ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٢١ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە. 

PM:05:45:01/11/2023