١٩ کەس بە تۆمەتی نووشتە و جادوو دەستگیر دەکرێن

دەزگای ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ١٩ کەسی بە تۆمەتی نووشتەکردن و جادوو دەستگیرکردووە.
 
رۆژی شەممە، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەزگای ئاسایشی سلێمانی راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند" هێزەکانی ئاسایش دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد، لەپێناو پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و ڕێگریکردن لە فریودانی هاوڵاتییان، لەچەند ڕۆژی رابردوودا بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەچەند هەڵمەتێکدا ١٩ کەسیان بەتۆمەتی ئەنجامدانی کاری نووشتە و جادوو دەستگیرکرد".
 
هەروەها رایگەیاند" لەکاتی دەستگیرکردنیان دەستگیراوە بەسەر سەرجەم ئەو کەلوپەلانەی کە بۆ مەبەستی نووشتەکردن و هەڵخەڵەتاندنی هاووڵاتییان بەکاریانهێناوە بۆ دەستکەوتنی بڕێک پارە".
 
وتیشی" ئێستا سەرجەم ئەو تۆمەتبارانە راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە".
 
 



PM:09:11:04/11/2023