داعش به‌هه‌موو هێزیه‌وه په‌لاماری تهلکۆچهرو رێگای شاخی شه‌نگال به‌ره‌و رۆژئاوا ده‌دات، شه‌ڕه‌که دژواره، تا ئێستاش پێشمه‌رگه‌و فرۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان ته‌ماشاکارن.
له لێدوانێکی رۆژنامه‌وانی یه‌په‌گه‌دا که که‌مێک پێش ئێستا بڵاویکرده‌وه‌و کۆپییه‌کی بۆ سپی نێردراوه، باس له‌وه ده‌کات دوێنێ 26 ی ئه‌یلول داعش هێرشێکی به‌رفراوان ده‌کاته سه‌ر خاڵی سنوری تهلکۆچهرو هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی رێگای ئاواره‌کانی شاخی شه‌نگال به رۆژئاواوه ده‌به‌ستێت.
به‌پێی لێدوانه‌که "سه‌ره‌تا داعش له‌دیووی عێراقه‌وه دوو ئۆتۆمبیلی خۆکوژ خۆیان به خاڵی سنوری تهلکۆچهردا ده‌ته‌قێننه‌وه بۆئه‌وه‌ی ئه‌و جێگا ستراتیژیه کۆنترۆڵ بکه‌ن، داعش ئه‌مه وه‌ک سه‌ره‌تای هێرشێکی به‌رفراوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، دواتر به هه‌رچی تانک و زرێپۆش و چه‌کی قورسیانه‌وه له‌دیوی عێراق هه‌یه، به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌ی زومارو شوێنه‌کانی تری ئه‌و ناوچه‌یه‌وه په‌لکێشی ده‌که‌ن بۆ به‌ره‌ی شه‌ڕ و ده‌ستده‌که‌ن به هێرشکردن".
به‌پێی لێدوانه‌که‌ی یه‌په‌گه هێرشه فراوانه‌که‌ی داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی ته‌لکۆچه‌ر- جه‌زعه - رێگای شاخی شه‌نگال له‌رۆژئاواوه- سنونی- خانه- سور- ره‌جم عه‌بد، ئێستا له‌هه‌موو ئه‌م شوێنانه شه‌ڕی قورس به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌روه‌ها یه‌په‌گه ده‌ڵێت" شه‌ڕ له قۆڵی قهریه موسته‌ریحه- حه‌مدان- که‌نعان ته‌ل دویل- رهزاعه- کنه‌و- فه‌له‌ستینی رۆژئاوا‌و رژهه‌ڵات، شه‌ڕێکی قورس له ئارادایه".
یه‌په‌گه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات ئه‌و چه‌کدارانه‌ی داعش که هێرشیان کردۆته سه‌ر ته‌لکۆچه‌ر بیانین و به‌زمانی ( ئازه‌رباینجانی، تورکی، تورکمانستانی، عه‌ره‌بی وڵاتانی تر نه‌ک عه‌ره‌بی سوری قسه ده‌که‌ن).
به‌یانه‌که‌ی یه‌په‌گه باس له‌وه ده‌کات که داعش پلانێکی گشتی هه‌یه بۆ له‌ناوبردنی رۆژئاوا‌و کۆنترۆڵکردنی شاخی شه‌نگال.
یه‌په‌گه باس له‌وه ده‌که‌ن که له‌کاتێکدا داعش ئه‌م هێرشه بهرفراونهی کردۆته سه‌ر سنور تا ئێستا فرۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان و هێزی پێشمه‌رگه ته‌ماشاکارن.