پێش جه‌ژن موچه‌ نادرێت
"ناردنی موچە یان سولفە بۆ هەرێم تەنها قسەیە"

 
وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم رایگه‌یاند، ناردنی‌ پاره‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ مه‌ركه‌زییه‌وه‌ پێش جه‌ژن ته‌نها ده‌نگۆیه‌، بریكاری پێشوی وەزارەتی دارایی عێراقیش ده‌ڵێت: رونیش نییه‌ به‌غدا كه‌ی‌ پاره‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت.

دلێر تارق وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان به‌ ئه‌نادۆڵی‌ راگه‌یاند، ماوەی سێ مانگە لەلایەن بەرپرسانی حكومەتی عێراق و ئەندامانی شاندی دانوسانكاری كورد و پەرلەمانتاران باس لە ناردنی مووچە یان سولفە بۆ هەرێمی كوردستان دەكرێت و دەوترێت ئەمرۆ یان سبەی یان فلان رۆژ مووچە یان سولفە رەوانە دەكرێت، بۆیه‌ ئه‌وان وەك وەزارەتی دارایی پشت بە لێدوان و قسە نابەستن و مامەڵە لەگەڵ نوسراوی فەرمی دەكەن.

وتیشی‌" وەزارەتی دارایی عێراق دەبێت بە نوسراوی فەرمی ئاگادارمان بكات، بۆیە ئەوەی لەبارەی ناردنی مووچە یان سولفە بۆ هەرێم تا ئێستا باسی لێوە دەكرێت، تەنها قسەیە و نەبۆتە بڕیارێكی نووسرا و فەرمی".



PM:03:32:28/09/2014