سه‌رۆك وه‌زیرانی كۆبانی: هیچ هێزێك بە هانامانەوە نەهاتووە
سه‌رۆك وه‌زیرانی كۆبانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت: هیچ هێزێك به‌هانایانه‌وه نه‌چوه و ده‌شڵێت: هیچ ڕێگرییه‌ك نییه بۆ گه‌یشتنی پێشمه‌رگه به كۆبانی.
ئه‌نوه‌ر موسلیم، سه‌رۆك وه‌زیرانی كانتۆنی كۆبانی، ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌رچی داوای هاوكارییان له هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و پێشمه‌رگه كردوه، به‌ڵام كه‌س به‌هانایانه‌وه نه‌چوه و جگه له هێزه‌كانی یه‌په‌گه و یه‌په‌گه، هیچ هێزێكی تر له كۆبانی نییه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعشدا.
له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ (رۆژنامه‌ی هاوڵاتی) سه‌رۆك وه‌زیرانی كۆبانی ده‌شڵێت: هیچ بیانویه‌ك نییه بۆ نه‌چوونی هێزی پێشمه‌رگه بۆ كانتۆنی كۆبانی‌و ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم بیه‌وێت، ده‌توانێت پێشمه‌رگه له ده‌روازه‌ی سێمێلكاوه ڕه‌وانه‌ی قامیشلۆ بكات و له‌وێشه‌وه بۆ سه‌رێكانی و دواتر ده‌گه‌نه كۆبانی.
ئه‌نوه‌ر موسلیم ئاشكراشی ده‌كات: له‌سه‌ر داوای ئه‌وان، هاوڵاتییان له كۆبانی، گونده‌كانیان چۆڵكردوه تا ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵكوژیی نه‌بنه‌وه، ده‌شڵێت: دڵنیان كۆبانی ناكه‌وێته ده‌ست داعش، چونكه هێزه‌كانیان به‌وپه‌ڕی وره به‌رزییه‌وه ڕووبه‌ڕووی داعش ده‌بنه‌وه.
PM:04:37:28/09/2014