له‌سنوری پارێزگای که‌رکوک داعش نه‌وت ده‌فرۆشێت و له قادر که‌رمه‌وه ده‌برێته سلێمانی و له‌وێوه بۆ ئێران و ده‌فرۆشرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی میدیای راگه‌یاند " له‌ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له پارێزگای که‌رکوک نه‌وتی ره‌ش ده‌رده‌هێنرێت و له ڕێگای قادر که‌ره‌مه‌وه ده‌برێت بۆ سلێمانی و له‌وێ ده‌برێت له ئێران ده‌فرۆشرێت".
له‌لایه‌کی تره‌وه بەرپرسی میحوەری دووبزی هێزی پێشمه‌رگه له که‌رکوک، که‌مال که‌رکوکی که ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتیشه به ماڵپه‌ڕی حیزبه‌که‌ی راگه‌یاندووه " پێشمەرگەكانی لیوای دوو لە قەزای دووبز دەستیان گرت بەسەر چوار تانكەری پڕ لە سووتەمەنی و شوفێرەكانیان، كە لەلایەن چەكدارانی تیرۆریستانی داعشەوە مامەڵەیان پێوە دەكرا".
ناوبراو ده‌ڵێت" خۆیان و ئۆتۆمبیله‌کانیان، ڕەوانەی دادگا كراون تا دادگا ڕاستیی چۆنیەتیی ئەم مامەڵە ناشەرعییە روونتر دەربكەوێت".
هه‌فته‌ی رابردووه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له چوارچێوه‌ی وشککردنی سه‌رچاوه داراییه‌کانی داعش، بڕیاری دا که ئه‌و جۆره قاچاخچێتیه‌ی قه‌ده‌غه بکات و لیژنه‌یه‌کی حکومیشی بۆ ئه‌و پرسه پێکهێنا.