واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی چەندین وەزارەت دیاریكرا
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئابی فه‌رمانبه‌ران كرد و رۆژی سێشەممه‌ش مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت و دوای ئه‌ویش چه‌ند وه‌زاره‌تێكی دیكه دابه‌ش ده‌كرێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی سێشه‌ممه 30ی ئه‌یلولی 2014، ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئابی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
هه‌روه‌ها هاتووه: رۆژی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه، ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئابی وه‌زاره‌ته‌كانی: گواستنه‌وه و گه‌یاندن، رۆشنبیری و لاوان، كار‌و كار‌و باری كۆمه‌ڵایه‌تی، شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان، پیشه‌سازی و بازرگانی، پلاندانان، داد، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان.
هاوكات دوای جه‌ژنی قوربانی پیرۆز ده‌ستده‌كرێت به دابه‌ش كردنی مووچه‌ی مانگی ئابی ئه‌و ده‌زگاو وه‌زاره‌تانه‌ی كه دابه‌ش نه‌كراوه.
PM:01:50:29/09/2014