زانیاری نوێ لەبارەی گەیشتنی بڕی یەکەمی ٧٠٠ ملیار دینارەکە راگەیەندرا

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم ڕاگەیاند" چاوەڕوان دەکرێت پێش سەری ساڵ بڕی یەکەمی ٧٠٠ ملیار دینارەکە بگاتە هەرێم و مووچەی مانگی ٩ دابەش دەکرێت".

ئەمڕۆ هەینی ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند" چاوەڕوان دەکرێت لە ٢٢تا ٣٠ی ئەم مانگە گوژمەی یەکەمی ٧٠٠ ملیار دینارەکە دەگاتە هەرێمی کوردستان و داوامان لە بەغدا کردووە کە سێ ٧٠٠ ملیار دیناری دیکەمان بۆ بنێرێت".

وتیشی" تەواوی ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی مووچە  تەواوکراون و لیستی مووچەش ئامادەیە و لەگەڵ گەیشتنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ٩ دەکرێت". 

ئاماژەی بەوەشکردووە لەگەڵ ناردنی سێ ٧٠٠ ملیار دینارەکەیتر مووچەی مانگەکانی ١٠ ،١١ و ١٢ دابەش دەکرێت.




PM:06:17:17/11/2023