ئەمڕۆ یەکێتی لە کەرکوک لیستی هەڵبژاردنەکەی راگەیاند

ئەمڕۆ شەممە سەرۆکی یەکێتی مەراسیمی ناساندنی کاندیدەکانی لە کەرکوک دەستپێکرد، کە بەژمارە ١٤٢ بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەکات.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە  ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی مەراسمی ناساندنی کاندیدەکانی (هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە)  ژمارە ١٤٢ دەستیپێکرد.

لەم مەراسیمەدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند" ئێمە کەرکووکمان لە دڵماندا ھەڵگرتووە، کەرکووک ھێڵە سوورەکەی ژیانی سیاسی و حزبیمانە، وەکچۆن لەرابردوودا خوێنمان بۆ رشت، لە داھاتووشدا ھەر خۆمان پارێزەرە دڵسۆز و راستەقینەکەی دەبین".

هوروەها وتی" چیتر بڕیار بۆ کەرکوکییەکان نادرێت، بەڵکو خۆیان بڕیار دەدەن".
 
بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق لە پارێزگای کەرکوک ٢٤٤ کاندیدی بوونیان هەیە، کە ١٧٧ کاندیدیان لە رەگەزی نێر و ٦٧ کاندیدیان لە رەگەزی مێن، هەروەها بۆ هەڵبژاردنەکە پێنج حزب و ١٠ هاوپەیمانی بەشدارن.

لیستی هاوپەیمانی کەرکوک (هێز و ئیرادەمانە) کە بەژمارە ١٤٢ بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەکات،  ٣٠ کاندیدی هەیە.

ڕۆژی ١ی ئەم مانگە بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستیپێکرد، بڕیارە ڕۆژی ١٨ی مانگی داهاتووش هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بەڕێوەبچێت. 


 




PM:08:17:18/11/2023