بەپەلە.. چەكدارانی داعش لەكۆبانی بەموشەكی گراد‌و تۆپ هێرشدەكەنە سەرخەڵكی مەدەنی

‌شەڕڤانانی یەپەگە

پاش نیوەرۆی ئەمرۆ چەكدارانی داعش بە تۆپی دوورهاوێژ بۆردومانی ناوچەی سنوریی نێوان كۆبانی‌و توركیا دەكەن‌و دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە.

ماڵپەڕی هەواڵی 24، كە ماڵپەڕێكی نزیك لە پەیەدەیە، لەهەواڵێكی بەپەلەدا بڵاویكردوە كە تۆپە دوورهاوێژەكانی داعش بۆردومانی ناوچەی سنوری كۆبانی‌و باكوری كوردستانیان كردوە كە دو هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە كە یەكێكیان ئافرەتە‌و دوو هاوڵاتی دیكەش برینداربوون.

لەلایەكی ترەوە لەقۆڵی رۆژهەڵاتەوە بەدرێژایی یەپەگە‌و چەكدارانی داعش شەڕ بەردەوامە. شەڕەكە لەگوندی "مرسمێڵ" لەنزیك كۆبانی بەردوامە.

بەپێی ئەو هەواڵە داعش ئەمرۆ موشەكی جۆری "گراد"یان بەكارهێناوە لەهێرشكردنەسەر كۆبانیدا.
تا ئێستا زیانەكانی ئەو موشەكبارانە بۆ سەر كۆبانی‌و شەڕڤانانی یەپەگە نەزانراوە.




PM:04:46:29/09/2014