ئەمشەو لە ١٦ شوێنی رێگای هەولێر- کەرکوک کامێراکانی خاڵ بۆخاڵ دەکەونە کارە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند" لە كاتژمێر ١٢ی ئەمشەو سێشەممە ٢٢ تشرینی دوووەمی ٢٠٢٣ کامێراکانی (خاڵ بۆ خاڵ)ی ڕێگای هەولێر – کەرکوک بەشێوەی ئەزموونی دەکەونە کار".
هەروەها رایگەیاند" لە كاتژمێر 12ی ئەمشەوەوە کامێراکانی (خاڵ بۆ خاڵ)ی ڕێگای هەولێر– کەرکوک بۆ ماوەی شەش ڕۆژ تا 28ی 11ی 2023، بەشێوەی ئەزموونی دەکەونە کار و لە کاتژمێری ١٢ی شەوی سێشەممەی داهاتوو سەرپێچییەکان تۆمار دەکەن و هەر شۆفێرێک سەرپێچی بکات سزا دەدرێت".
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەکانی ڕابردووشدا لە سنووری پارێزگای هەولێر و لەسەر رێگەی سەرەکی (دوکان - سلێمانی)یش کامێراکانی (خاڵ بۆ خاڵ) کەوتنە کار کە ئەوەش ناڕەزایەتی بەشێک لە هاوڵاتییانی لێکەوتەوە
ئەو شوێنانەی کامێرای خاڵ بۆ خاڵی لێ دانراوە ١٦ شوێنن و هاتووچۆی هەولێر بەمجۆرە دیاریکردووە: