پێشمه‌رگه‌و گەریلا پێكەوە بۆ ئازادكردنی شنگال دەجەنگن
هێزی پێشمەرگەی كوردستان‌و گەریلاكانی پەكەكە هەوڵ دەدەن پێكەوە شەنگال ئازاد بكەن‌و ئەمرۆش لە رەبیعە هێزی پێشمەرگە شەڕێكی قورسی لەگەڵ داعشدا بووە.
سەبارەت بە شەڕەكەی ئەمرۆ داود شێخ كاڵۆ، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی هێزی پاراستنی شنگال، به سایتی خه‌ندانی راگه‌یاند: له‌به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه پێشمه‌رگه له پێشڕه‌ویدایه له ناوچه‌ی زوومار، له ئێستادا گه‌یشتوه‌ته ره‌بیعه و شه‌ڕێكی قورس له نێوان پێشمه‌رگه و داعش له‌ناو ره‌بیعه هه‌یه.
وتیشی: "پێشمه‌رگه ورده ورده به‌ره‌و شنگال به‌رێكه‌وتووه، پێشكه‌وتنێكی باشی به‌خۆیه‌وه بینیوه، به پێی زانیارییه‌كان هێزی پێشمه‌رگه و په‌كه‌كه له‌و شه‌ڕه به‌شدارن".
هاوكات سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە میحوەرەکانی مەحمودیە و رەبیعە پێشرەویان کردووە لە زومماریش تۆپبارانی مۆڵگەکانی چەکدارانی داعشیان كردووە.
بەپێی زانیارییەكان فڕۆکە جەنگیەکانی ئەمریکا بەچڕی مۆڵگەکانی داعش لە رەبیعە و دەورووبەری بۆردومان دەکەن و شەڕو پێکدادان لە رەبیعە بەردەوامە
AM:10:13:30/09/2014