بەپەلە.. رەبیعە لەلایەن پێشمەرگەوە كۆنترۆڵ كرا


پاش شەڕێكی سەخت لەنێوان هێزی پێشمەرگە‌و چەكدارانی داعش لە خاڵی سنوری تەل كۆچەر (ربیعە)، كەمێك پێش ئێستا ئەو خاڵە سنورییە لەلایەن هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە كۆنترۆڵ كرا.

سەرچاوەیەكی سەربازیی بە سپی میدیای رایگەیاند كەمێك پێش ئێستا خاڵی سنوری رەبیعە (تەل كۆچەر) پاش شەڕێكی سەخت كەوتە دەست هێزی پێشمەرگەی كوردستان.

تەل كۆچەر یان رەبیعە خاڵی سنوری نێوان عێراق‌و سوریایە كە بەری عێراقی لەكۆنترۆڵی چەكدارانی داعش بووە‌و بەری سوریا لە ژێر كۆنترۆڵی شەڕڤانانی یەپەگەدایە.




PM:12:08:30/09/2014