سه‌لیم جبوری: حكومه‌تی عێراق جدییه له پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم
كۆنگره رۆژنامه‌وانیەکە
سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، له‌هه‌ولێر رایگه‌یاند سه‌لیم جبوری وتی "حكومه‌تی عێراق جدییه له پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم‌و نابێت دانوستانی سیاسی له‌سه‌ر بكرێت".
سه‌لیم جبوری ، ئەمرۆ لەسەردانێكیدا بۆ هەولێر له‌گه‌ڵ یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبۆوه‌و دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجامدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو پرسی بودجه‌ی گشتی عێراق تاوتوێده‌كرێت. هەروەها پێشوازی له‌ده‌ستبه‌كاربونی وه‌زیره كورده‌كان كرد لەبەغدا.
لای خۆشیه‌وه یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق سوپاسی پێشمه‌رگه‌ی كردوه‌و پشتگیری خۆشی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕییوه.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد دوای جه‌ژن سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن‌و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی ناوه‌ندی هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا ده‌ده‌ن.
PM:02:11:01/10/2014