25%ی ئەو ئافرەتانەی دەچنە ناو داعش فەرەنسینو 10%یشیان عەرەبنو تەنها بۆ نیكاح دەچن
دوان لە کچە فەرەنسییانەی لەناو داعشدان
رۆژنامەی گاردیەن بڵاویكردەوە كە بەسەدان ئافرەت ماڵەكانیان لە وڵاتانی ئەوروپی جێدەهێڵنو پەیوەندی دەكەن بە گروپی داعشەوە، كە ئەمەش نیگەرانییەكی زۆری لایەن ئەو وڵاتانە دروستكردوە كە دژایەتی تیرۆر دەكەن.
بەپێی ئەو راپۆرتەی گاردیەن، ئەو ئافرەتانەی كە ماڵەوە بەجێدێڵنو دەچن بۆ سوریا زۆربەیان تەمەنیان لەنێوان 14 بۆ 15 ساڵەو زۆریان بۆ شووكردن دەچنو ژمارەیەكی كەمیان چەك هەڵدەگرن. زۆربەشیان لەرێگەی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان رێكدەخرێنو پەیوەندییان پێوەدەكرێت.
گاردیەن باس لەوە دەكات كە 10%ی ئەو ئافرەتانە لەوڵاتانی ئەمەریكای باكور، ئەوروپاو ئوسترالیاوە دەچن، ئەمە جگە لەوەش 25%یشیان كچو ژنی فەرەنسینو 10%یشیان لە وڵاتانی عەرەبییەوە دەچنە ناو داعشەوەو زۆربەشیان بە مەبەستی شووكردن دەچن.
PM:04:07:01/10/2014