وه‌زاره‌تی دارایی رێنماییەكی نوێ ده‌رده‌كات
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێنمایی دارایی ژماره‌ی "13"ی ساڵی 2014ی تایبه‌ت به ده‌رماڵه‌ی بڕوانامه‌ی ده‌ركرد.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له نووسراوێكدا كه رێكه‌وتی 2014/9/28 ده‌ریكردووه سه‌باره‌ت به‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات درێژه‌یان به خوێندن داوه، رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ر به‌شێوه‌ی كۆتایی بڕوانامه‌ی به‌ده‌ستهێنا و ده‌ستبه‌كاربوویه‌وه، ئه‌وا شایسته‌ی ده‌رماڵه‌ی بڕوانامه نوێیه‌كه ده‌بێت له رۆژی ده‌ستبه‌كاربوونی، به‌ڵام پاش په‌سه‌ندكردن یان هاوتاكردنی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و له رۆژی ده‌ستبه‌كاربوونی بۆی خه‌رج ده‌كرێت.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌كه بكه‌وێته پاش ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌وا له رۆژی به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌كه‌یه‌وه شایسته‌ی ده‌رماڵه‌ی بڕوانامه نوێیه‌كه ده‌بێت، به‌ڵام پاش په‌سه‌ندكردن یان هاوتاكردنی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و له رۆژی به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌كه‌ی بۆی خه‌رج ده‌كرێت.
له رێنماییه نوێیه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داراییدا سه‌باره‌ت به‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه له ناوه‌وه‌ی وڵات درێژه‌یان به خوێندن داوه و بڕوانامه‌ی به‌رزتریان به‌ده‌ستهێناوه، رایگه‌یاند كه ده‌رماڵه‌ی بڕوانامه‌یان بۆ خه‌رج ده‌كرێت له به‌رواری داواكردنی (به‌فه‌ڕمی) به مه‌رجێك داواكردنه‌كه دوای به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌كانیان بێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م رێنماییه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه كاری پێده‌كرێت.
PM:04:49:01/10/2014