عەبادی دژایەتی بەشداری وڵاتانی عەرەبی لەشەڕی داعش دەكات

‌حەیدەر عەبادی

سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمرۆ جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە لەئێستادا دژایەتی بەشداریی وڵاتانی عەرەبی لە هێرشەكان دژی داعشە.

حەیدەر عەبادی لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی بی بی سی، رایگەیاند لەئێستادا دژی ئەوەیە وڵاتانی عەرەبی بەشداریی ئەو هێرشانە بكەن كە دەكرێتە سەر گروپی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش.

پێشتر مارتین دەمپسی، سەرۆكی هێزە هاوبەشەكانی سوپای ئەمەریكا جەختی لەسەر ئەوە كردبووە كە سەركەوتنی هێرشە سەربازییەكان دژی داعش بە بەشداریی وڵاتانی عەرەبی بەستراوەتەوە‌و داوای كردبوو وڵاتانی عەرەبی لەم هێرشانەدا بەشدار بن.




PM:08:45:01/10/2014