وته‌بێژی به‌ره‌ی کوردان ئه‌حمه‌د حه‌سۆ رایگه‌یاند " 900 کوردی مه‌ده‌نی له‌گونده‌کانی حه‌له‌ب له (باب- ئه‌عزار) له‌لایه‌ن داعشه‌وه ده‌ڕفێندرێن".
ئه‌حمه‌د حه‌سۆ به ماڵپه‌ڕه کوردیه‌کانی رۆژئاوای راگه‌یاند که ئه‌م کاره‌ی داعش ده‌چێته خانه‌ی پاکتاوکردنی ره‌گه‌زیه‌وه.
ناوبراو باس له‌وه ده‌کات که داعش ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌که ده‌ستی به‌م کاره کردووه‌و ئه‌و 900 که‌سه‌ی به‌تۆمه‌تی پارتی کرێکارانی کوردستان ده‌ستگیرکردووه‌و که‌سیش هه‌واڵیان نازانێت.
ئه‌حمه‌د حه‌سۆ ده‌ڵێت ئه‌و گوندانه‌ی داعش ئه‌و تاوانه‌ی تیاکردوون ده‌که‌ونه باکوری شاری حه‌له‌به‌وه‌و پێکدێن له گونده‌کانی ( قه‌باسین، تل جرجه، قه‌عر کلیبین، تل بتال، شارا، نعمان، شرود، عبله، نیربیه، قبه ئه‌لشیح، سوسمبات، سوسیال، حزوان، برشایه، عربوان، کندیریه، دودیان، ئه‌لراعی، تل شه‌عیر، قراکوز، کردیش، جکه، سه‌ندره، قرمزره، حوار).
ئه‌مه له کاتێکدایه که 15 رۆژه چه‌کدارانی داعش په‌لاماری شاری کوبانیان داوه، تا ئێستا بۆیان کۆنترۆڵنه‌کراوه.