په‌روه‌رده رەتیكدەكاتەوە ساڵی 2013 بۆ 2014 بەساڵی نەكەوتوو بۆ قوتابی هەژمار بكرێت
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌زمونه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم راستده‌كاته‌وه، كه پێشتر بڵاوی كردبویه‌وه كه ساڵی 2013بۆ 2014 به‌ساڵی نه‌كه‌وتوو بۆ قوتابی هه‌ژمار ده‌كرێت.
فاتیح مه‌وله‌وی زاده وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بهKNNC راگه‌یاند: دوێنێ چوارشه‌مه 1/10/2014 نوسراوێكیان بڵاو كردۆته‌وه كه له‌ونوسراوه‌دا ساڵی رابردویان به نه‌كه‌توو بۆ قوتابی هه‌ژمار كردوه، وتی "به‌ڵام ئه‌و نوسراوه هه‌ڵه‌یه‌كی تیایه ئه‌وه‌ش مه‌به‌ست له‌و نه‌كه‌وتنه ئه‌وه‌نییه سه‌رجه‌م قوتابیان له‌پۆلێكه‌وه ده‌چنه پۆلێكی دیكه".
مه‌وله‌وی زاده زیاتر رونیكرده‌وه كه مه‌به‌ست له‌نه‌كه‌وتن ئه‌وه‌یه كه ئه‌و قوتابیانه‌ی دووساڵه‌ن له پۆلێكداو ته‌مه‌نیان رێگه‌یان نادات كه‌له قوتابخانه‌كانی رۆژ ده‌وام بكه‌ن‌و پێویسته برۆنه قوتابخانه ئێواران، ساڵی 2013 بۆ 2014یان بۆ هه‌ژمار ناكرێت و ده‌توانن درێژه به‌خوێندن بده‌ن له قوتابخانه‌كانی رۆژدا.
لایخۆشییه‌وه نه‌جمه‌دین عه‌لی به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی جه‌ختیكرده‌وه كه نوسراوه‌كه هه‌ڵه تێگه‌شتنی تێدایه‌و مه‌به‌ست له‌وه‌نییه كه‌سه‌رجه‌م قوتابیان به ده‌رچوو هه‌ژماربكرێن، به‌ڵكوو ته‌نها بۆئه‌و قوتابیانه‌یه كه‌ته‌مه‌نیان رێگه‌یان نادات له قوتابخانه‌كانی رۆژ درێژه به‌خوێندن بده‌ن و پێویسته برۆنه قوتابخانه‌كانی ئێواران.
PM:02:55:02/10/2014