شارەزایەکی کەشناسی: وشکە سەرما بەڕێوەیە

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاماژە بەوە دەدات کە بای باکوری رۆژھەڵات چالاک دەبێت و وشکە سەرما بەڕێوەیە.

 شارەزای کەشناسی ئاراس جەبار رایگەیاند" سبەی دووشەمە ١٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ ئاسمانی ھەرێم ساماڵ و پەڵە ھەور ئەبێت وە لەکاتەکانی بەیانیەوە بایەکی وشک و سارد لە ناوچە سنوریەکانی باکوری رۆژھەڵات و رۆژھەڵاتی ھەرێمەوە ھەڵدەکاتە سەر ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و شاخاویەکانی رۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر و خێرای با لەنێوان ١٥ تا ٣٥ کم لە کاتژمێرێکدا چالاک ئەبێت لەناوچە شاخاویە سنوریەکان چالاکتر ئەبێت بۆ زیاتر لە ٤٥ کم/ک ''.

ئاراس جەبار راشیگەیاند" پلەی گەرمی ١ بۆ ٢ پلە بەڕاورد بە ئەمڕۆ نزمدەبێتەوە و لەناوچە شاخاویەکانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای ھەولێر بەھۆی کاریگەری ئەو با سارد و وشکەوە پلەی گەرمی بەرێژەی ٥ تا ٦ پلە نزمدەبێتەوە ھەست بەساردیەکی زۆر دەکرێت". 

ئەم شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوەشداوە کاریگەری ئەم با و وشکە سەرمایە تا بەرەبەیانی رۆژی چوارشەمە ٢٠/١٢/٢٠٢٣ بەردەوامی ئەبێت".



PM:01:01:17/12/2023