سەبارەت بە كۆبانی‌و شەنگال
گۆڕان داوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌ په‌له‌ی په‌رله‌مان ده‌كات


له‌سه‌ر رووداوه‌كانی شنگال و كۆبانی، فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان داوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌ په‌له‌ی په‌رله‌مان ده‌كات و داواش ده‌كات.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی فراكسیۆنی گۆڕاندا هاتووە "دوای په‌لاماری شه‌نگال و چه‌ند ناوچه‌یه‌كیتر له‌ باشوری كوردستان و شاڵاوه‌كانی پاكتاوی ره‌گه‌زی له‌ دژی ئێزیدیه‌كان و ده‌ربه‌ده‌ركردنی خوشك و برایانی مه‌سیحی و كاكه‌یی و شه‌به‌ك، رێكخراوی داعش رووی هه‌ڵمه‌ته‌كانی كرده‌ خۆرئاوای كوردستان و چه‌ند رۆژێكه‌ كۆبانێ گه‌مارۆ دراوه‌ و ئێستا ئه‌و شاره‌ و دانیشتوانه‌ ئازاكه‌ی له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی وێرانكاری و له‌ناوچووندایه‌".

ده‌شڵێت: "ئێمه‌ له‌ فراكسیۆنی گۆڕان داوا ده‌كه‌ین
یه‌كه‌م.. داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم هاوكاریه‌ سیاسی و دیبلۆماسی و سه‌ربازیه‌كانیان بۆ خۆرئاوای كوردستان و كۆبانێ چڕتر بكه‌نه‌وه‌.

دووه‌م.. هێزه‌ هاوپه‌یمانه‌كانی دژه‌ "داعش" هاوكاریه‌كانیان بۆ رزگار كردنی كۆبانێ و دانیشتوانه‌كه‌ی جدیتر و فراوانتر بكه‌ن.
سێهه‌م.. سه‌رۆكایه‌تی په‌ڕله‌مانی كوردستان به‌په‌له‌ و به‌ ئاماده‌بونی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ گفتوگۆكردنی ره‌وشی كۆبانێ رێكبخات.






PM:03:09:05/10/2014