بەپەلە: سێ تەقینەوە لەحەسەکە ٢٠ قوربانی لێکەوتەوە

لەئەنجامی سێ تەقینەوە لەحەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان ٢٠ کەس لە هاوڵاتی مەدەنی و شەرەڤانانی یەپەگە بوونە قوربانی.

بەپێی سەرچاوەیەکی نزیک لەپەیەدە کە بە سپی میدیای راگەیاند تەقینەوەی یەکەم لەرێگای تەنکەرێکەوە بووە کە بە خۆ کوژێک بووە لەرۆژئاوایی شارەکە لەلای ناوەندی (محلج) کە ناوەندێکی YPG شی لێیە خۆی تەقاندۆتەوە، دوای ساتێکی تر خۆکوژێکی تر باتەنکەرێکی ترەوە خۆی تەقاندەوە کە بووە مایەی کوشتنی ژمارەیەکی زیاتر لە هاوڵاتیان.

هاوکات قسە لەسەر ئەوە دەکرێت کە تەقینەوەی سێهەم لە ناوەندێکی ئاسایش یەپەگە بووە، بەس تا ئێستا هیچ زانیاریەکی تەواو لەسەر تەقینەوەی سێهەم نەزانراوە.



PM:07:40:06/10/2014