فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا دەوروبەری كۆبانی بۆردومان دەكەن


لەپێش نیوەرۆی ئەمرۆوە فرۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا‌و هاوپەیمانان مۆڵگەكانی داعش لە دەوروبەری كۆبانی بۆردومان دەكەن‌و شەڕ لەگەڵ چەكدارانی داعش بەردەوامە.

لەكاتژمێر11ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممەوە، فڕۆكە جەنگییەكانی  ئەمەریكا‌و بە هاوپەیمانان دەستیان بە بۆردومان كردنی مۆڵگەكانی داعش  لە باشووری كۆبانی كردوە‌و زیانیان بە چەكدارانی داعش گەیاندوە.

بەپێی راپۆرتێكی ئەلجەزیرە تورك لەکاتی پێشڕەویکردنی چەکدارانی داعش بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی هێزە هاوپەیمانەکانەوە دوو هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەرچەکدارانی داعش کە ویستوویانە بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان بڕۆن.




PM:01:37:07/10/2014