ئەردۆغان: كەوتنی كۆبانی لە ئانوسات دایە
ئەرۆدغان
كەناڵی فرانس 24 لەهەواڵێكی بەپەلەدا لەزاری سەرۆك كۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان راگەیاند "كەوتنی شاری كۆبانی لەئانو سات دایەو زۆری نەماوە بكەوێتە دەست چەكدارەكانی داعش".
وتەكانی ئەرۆدغان لەكاتێكدایە هەفتەی رابردوو، داود ئۆغڵو، سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە رایگەیاند كە توركیا رێگا نادات كۆبانی بكەوێتە دەست داعشو پێش بە چەكدارانی داعش دەگرێت.
هاوكات ئەمرۆش بان كیمۆن، سكرتێری رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان داوا لە هێزە جیهانییەكان كرد كە توانایان هەیە بەپەلە هەوڵێك لەپێناو كوبانیدا بدەن.
ئەمە لەكاتێكدایە كە رۆژ بە رۆژ لە لایەن كوردو بەتایبەتی پەیەدەوە توركیا تۆمەتبار دەكرێت بەوەی كە یارمەتی داعش دەكاتو زۆرێك لەمیدیا جیهانییەكانیش كەوتنی كۆبانی بە بەڵگەیەكی حاشا هەڵنەگر دەزانن بۆ یارمەتیدانی داعش لەلایەن توركیاوە.
PM:02:48:07/10/2014