پاڵاوگەیەکی نەوت لەسەر رێگەی گوێڕ گڕیگرت

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ئاگر لە پاڵاوگەى ئەمین لەسەر رێگەی سەرەکی (هەولێر - گوێر) کەوتەوە کە بەهۆیەوە چەند کەسێک برینداربوون.

بۆبینینی ڤیدیۆکە جۆین بە لەگەڵ تەلەگرامی ماڵپەڕی (سپی)

بەپێی ئەو تۆمارە ڤیدیۆیەی دەست ماڵپەڕی (سپی) کەتووە، له‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوە ئاگرێكی گه‌وره‌ لە پاڵاگەی ئەمین لە ڕێگای (هەولێر - گوێڕ) کەوتووه‌تەوە و لە ئێستاشدا تیمەکانی بەرگری شارشتانی سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن. 

بەپێیی زانیارییە سەرەتاییەکان، بەهۆی ڕووداوەکەوە دوو کرێکاری پاڵاوگەکە و کارمەندێکی بەرگری شارستانی برینداربوون و لە ئێستاشدا رەوانەى نەخۆشخانە کراون.

تا ئێستا هۆکارى سەرەکی کەوتنەوەى ئەو ئاگرە نەزانراوە.



AM:09:15:30/01/2024