له‌هه‌موو شاره‌کانی باکوری کوردستان و شاره گه‌وره‌کان کورد خۆپیشاندانی گه‌وره گه‌وره سازده‌کات و رووبه‌رووی هێزه ئه‌منییه‌کان ده‌بێته‌وه و خه‌رییکه رێره‌وی خۆپیشاندانه‌کانی ده‌گۆڕێت بۆ راپه‌رینی جه‌ماوه‌ریی.
میدیاکانی نزیک پارتی کرێکارانی کوردستان رایانگه‌یاند که له شارۆچکه‌ی گیمگم له‌نزیک شاری مووش خه‌ڵک به‌چه‌که‌وه په‌لاماری بنکه‌کانی ئه‌منی تورکیا ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها له شاری پاتنوس شاره‌وانی ئه‌و شاره سوتێنرا.
به‌پێی هه‌واڵی میدیا جیاجیاکان تا ئێستا 21 هاوڵاتی کوژراون و بریندارنیش به‌سه‌دانه.
ئه‌م خۆپیشاندانه دوای ئه‌و لێدوانه‌نه‌ی پارتی کوردییه‌کانی تورکیا‌و سه‌رکرده‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان دێت که له‌پێناو کوبانیدا داوایان له‌هاوڵاتیان کرد بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان.