سه‌رۆکی حکومه‌تی کوبانی ئه‌نوه‌ر موسلم له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی له فه‌یسبووک په‌یامێکی بڵاوکردۆته‌وه‌و ده‌ڵێت" کوبانی له‌به‌رده‌م مه‌ترسیدایه پێیوسته کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی فریای بکه‌وێت".
له‌تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک کاژمێر 1 ئه‌مشه‌و 9 ی تشرینی یه‌که‌م سه‌رۆکی حکومه‌تی کانتۆنی کوبانی ئه‌م په‌یامه‌ی به‌عه‌ره‌بی بڵاوکردۆته‌وه" هه‌ڤاڵان لێم ده‌پرسن بۆچی هه‌میشه ده‌ڵێیت کوبانی له‌مه‌ترسیدایه؟.. زۆر به‌راشکاوانه پێیان ده‌ڵێم ئه‌و خه‌باته‌ی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل ده‌یکه‌ن له‌سه‌رو هه‌موو پاڵه‌وانێتی و ئازایه‌تیه‌که‌وه‌یه، له‌لایه‌که‌وه ماوه‌ی 25 رۆژه بۆیه‌ک ساتیش ئه‌وان پشوویان نه‌داوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ک شێر ده‌یانبینت ده‌جه‌نگن، له‌لایه‌کی تریشه‌وه مه‌ده‌نییه‌کانی ناو کوبانین که پێویسته ئاگامان له‌و مه‌ترسیه گه‌وره‌یه بێت که داعش قه‌سابخانه له‌دژیان ئه‌نجام نه‌دات، جا ئه‌و قه‌سابخانیه دژی مه‌ده‌نیه‌کان بن، یان شه‌ره‌ڤانان، که‌به‌درێژایی ئه‌و 25 رۆژه داعش چه‌ندینجار هه‌ڵهاتووه، هه‌ربۆیه ده‌ڵێم کوبانی له‌به‌رده‌م مه‌ترسیدایه‌و پێویسته کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بجوڵێن به‌مه‌به‌ستی رزگارکردنی کوبانی بۆ ئه‌وه‌ی پێکه‌وه به‌سه‌ر تیرۆردا سه‌ربه‌که‌وین".
هه‌روه‌ها هاوسه‌رۆکی حکومه‌تی کوبانی ئاسیا عه‌بدولآش لای خۆیه‌وه به‌ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه که چه‌کدارانی داعش به‌چه‌که قورسه‌کاناینه‌وه هاتوونه‌ته دووگه‌ره‌که‌وه‌و ره‌نگه چه‌ندان مه‌ده‌نی بووبوونه قوربانی.
نوسه‌ری ناسراوی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئیبراهیم کابانیش ئه‌م چه‌ند دێره‌ی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووکی خۆی نووسیه‌وه:
له‌و باوه‌ره‌دام میدیای دژ کۆتایی هات ... راستیه‌کانتان پێده‌ڵێم که ئێستا چی له کوبانی رووده‌دات..
کوبانی له‌مه‌ترسیدایه‌و به‌رده‌وامی شه‌ڕه‌که به‌م شێوه ترسناکه ئه‌وا له‌چه‌ند کاتژمێرێکی نزیکدا سیناریۆی رووخانی کوبانی ده‌بینین و وه‌کو شه‌نگالی لێدێت.؟؟
به‌ڵی کوبانی له‌مه‌ترسیدایه ئه‌وه‌ی کوبانی به‌لاوه گرنگه با برژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کوبانی ئێستا شه‌ڕی رووخان ده‌کات.. با هه‌ر ئێستا دنیا بجووڵێت و وه‌رنه ده‌ره‌وه‌و بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان..