کەشناسی رێژەی بارانبارینی راگەیاند


ئەمشەو ١٥ ی شوبات بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم رێژەی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری راگەیاند.

کەشەناسی هەرێم بەیانی ئەمڕۆ رایگەیاند " سبەی هەینی لە کاتەکانی بەیانی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە دوای نێوەڕۆ باران بارین لە ناوچە جیاجیاکان بە شێوەی نمە باران و هەندێ کات بارانی مامناوەند دەبێت، بەتایبەت لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی" .

کەشناسی رێژەی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی راگەیاند  کەە زۆرترین رێژەی لە بازیان باریووە کە ٩٣ ملم بووە :

هەولێر18.6 
پیرمام 17.0 ملم
سلێمانی 22.4 ملم
چەمچەمال 27.1 ملم
زاخۆ 0.4 ملم
ئاکرێ 18.8 ملم
ئامێدی 1.4 ملم
بامەرنێ 0.4 ملم
بارزان 17.4 ملم
بازیان 93.4 ملم
دەربەندیخان 9.8 ملم
دوکان 16.0 ملم
حاجی ئۆمەران 21.8 ملم
هەڵەبجە 4.4 ملم
هەڵشۆ 18 ملم
کەلار 1.4 ملم
خەبات 2.8 ملم
مەیدان 5.2 ملم
سۆران 17.6 ملم
پێنجوێن 19.0 ملم
ماوەت 44.4 ملم
قەڵادزێ 5.8 ملم
مێرگەسۆر 32.4 ملم
سیدەکان 13.2 ملم
کەرکووک 7.8 ملم
خورماتوو 42.0 ملم
خانەقین 2.4 ملم



PM:09:53:15/02/2024