تا ئێستا ناوجەرگەی شاری کوبانی و شوێنە گرنگەکانی شارەکە لەدەست شەرەڤانانی یەپەگە دایە، داعش لە چواردەوری شارەکەیە، ئێستاش شەڕێکی قورس لە رۆژهەڵات و باشوری شارەکە لە ئارادایە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە یەپەگە بە سپی میدیای راگەیاند کە ئەو هەواڵانە راست نین کە هەندێک دەزگای میدیای جیهانی بڵاویدەکەنەوەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە رێژەی ئەوەندەی شارەکە بەدەست چەکدارانی داعشەوەیە.
ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کرد کە بەشێوەیەکی گشتی شاری کوبانی بەدەست یەپەگەوەیە، ناوجەرگەی شارەکەو هەموو شوێنە هەستیارەکانی تا ئێستا بەدەست شەڕەڤانانی یەپەگەوەیە، ئەو سەرچاوەیە وتیشی کە راستە چواردەوری شاری کوبانی بەتایبەتی رۆژهەڵات و باشورەوە چەکدارانی داعش گەمارۆی ئەو گەرەکانیەنا داوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کەشەوی رابردوو ١٠ ی تشرینی یەکەم شەرەڤانانی یەپەگەو یەپەژە لە سێ شوێن چالاکی ( نوعی)یان ئەنجامداوە کە ئەمرۆ یەپەگە خۆی لەبەیانێکدا بڵاوی دەکاتەوە.
سەبارەت بە جموجوڵەکانی داعش و هێرشەکانیان ئەو وتی" بەیانی ئەمرۆ لە قۆڵی رۆژهەڵات و باشورەوە هێرشێکی چڕیان کردۆتەوە سەر شەرەڤانانی یەپەگەو تا ئێستا شەڕێکی قورس لەئارادیە".
سەرچاوەکەی سپی باسی لەوە کرد کە لەشەڕی ئەمرۆ ١١ تشرینی یەکەم ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی بەهۆی تۆپبارانی چەکدارانی داعشەوە لەشارەکە " شەهیدبوون".
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەیەکی گرنگی بۆ کردنەوەی بەرەیەکی نوێی شەڕ لەچەکدارانی داعش کرد و وتی "لەسەرێکانیش بەرەیەکی نوێ لەچەکدارانی داعش کراوەتەوە شەرەڤانان پێشڕەوی بەرچاویان کردووەو گورزی کوشندەیان لە داعش داوە کەلەبەیاننامەی ئەمرۆی یەپەگەدا ئاماژەی پێ دەدرێت".