ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان: سەبارەت بە كۆبانی با هه‌ندێك، چیدی زماندرێژی نه‌كه‌ن
ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان
جێگری وه‌زیری پێشمه‌رگه، ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان، ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی لەكۆبانی ڕوو ده‌دا، داستانێكی دیكه‌ی به‌رخودانی كورده و خۆ ئه‌گه‌ر سه‌ریش نه‌كه‌وێ، به‌ڵام ئه‌مه به واتای كه‌وتنی هه‌موو كورد نییه.
جێگری وه‌زیری پێشمه‌رگه له میحوه‌ری كه‌ركوك به‌سایتی ره‌سمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، دوێنێ ئێواره داعش بۆردومانی لیوای یه‌ك و مه‌كته‌ب خالیدیان كرد، به‌ڵام له‌لایه‌ن لیوای یه‌كی پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌كانیانه‌وه، قاره‌مانانه به‌رپه‌رچیان درایه‌وه و تێك شكێندران.
ده‌رباره‌ی ئه‌و زیانانه‌ی كه پێشمه‌رگه له‌و هێزه‌ی داعشی داوه، جێگری وه‌زیری پێشمه‌رگه وتی، "به‌پێی زانیارییه‌كانمان له خه‌سته‌خانه‌كانی ڕه‌شاده‌وه زیاتر له 20 ته‌رمیان براونه‌ته ئه‌وێ و بریندارێكی زۆریشیان هه‌بووه، زیانه ماڵییه‌كانیشیان كه به زه‌بری هێزه‌كانمان بووه، تێكشكاندن و سووتاندنی شۆفڵ و حه‌فاره‌یه‌ك هه‌روه‌ها دوو ئۆتۆمبێلی داعش بووه."
ئه‌و جه‌ختی كرده‌وه كه، ئه‌م گورزوه‌شاندنه‌ی پێشمه‌رگه له داعش، شكاندنی ئه‌و لوتبه‌رزییه‌یان بوو به هۆی هه‌ندێ سه‌ركه‌وتنیان له‌و ناوچه‌یه‌ی كه پێشتر ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتبوون، به‌ڵام به‌م زه‌بره‌ی پێـشمه‌رگه كوژراو و برینداری زۆریان هه‌بووه و زیانی ماڵیی زۆریشیان به‌ركه‌وتووه. ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی پێشمه‌رگه‌یش زۆرتر له وره‌ی داعشی دابه‌زاندووه.
ئه‌و پێوه‌ست به جموجۆڵی داعش له ده‌وروبه‌ری كه‌ركوكیش وتی، "ئه‌وان هه‌فته‌یه‌كه هێز كۆده‌كه‌نه‌وه، له هه‌وڵدا بوون هێرشی فراوان بۆ سه‌ر پێگه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رپا بكه‌ن، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئاگامان له جموجۆڵه‌كانیانه، ئه‌م به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌ی هێزه‌كانمان، وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م لوتیان شكاندن و جارێ به ئاسانی خۆیان پێ كۆ ناكرێته‌وه، هاوكات هێزه‌كانمان له هه‌موو سه‌نگه‌ره‌كاندا، له ئاماده‌باشیی ته‌واودان و به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه به‌رپه‌رچی هه‌ر هێرشێكیان ده‌ده‌نه‌وه."
ده‌رباره‌ی دۆخی كۆبانیش رایگه‌یاند، دڵیان له‌گه‌ڵیانه، به‌ڵام به داخه‌وه كه نه‌یانتوانیوه پشتیوانی ئه‌و هێزه بن كه به‌رگری ده‌كه‌ن.. ئه‌و نیگه‌رانیی خۆیشی وه‌ك وتی له‌و موزایه‌داتانه‌ی ده‌كرێن نیشان دا و ده‌شڵێ، "ئه‌وه‌ی له‌وێ ڕوو ده‌دا، داستانێكی دیكه‌ی به‌رخودانی كورده و خۆ ئه‌گه‌ر سه‌ریش نه‌كه‌وێ، به‌ڵام ئه‌مه به واتای كه‌وتنی هه‌موو كورد نییه، چونكه ئێمه هه‌ڵبجه‌شمان هه‌یه و ئه‌نفالیشمان به‌سه‌ر هاتووه، به‌ڵام كورد هه‌ر ماوه و پێشیش كه‌وتووه، بۆیه با هه‌ندێك، چیدی زماندرێژی نه‌كه‌ن."
وتیشی، "ئه‌گه‌رچی كۆبانی به‌شێكه له كوردستان بۆ ئه‌و دۆخه‌ی كه هه‌یه‌تی ته‌واو نیگه‌رانین، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه خواستی ئێمه‌یش بوو ئێستا له ڕۆژئاوای كوردستان بووینایه و توانیبامانه هاوشانی ئه‌وانه‌ی ئه‌وێ به‌رگری بكه‌ین، به‌ڵام هه‌موان ده‌زانن كه سه‌دان كیلۆمه‌تر له ئێمه‌وه دووره و ده‌ستمان نایگاتێ، ئه‌وه‌تا ئه‌و هێزه‌ی یه‌په‌گه‌یش كه له سنووری ئێمه‌ن ناتوانن بچن به هانای براكانیانه‌وه، ئه‌ی باشه ده‌پرسم ئێمه چۆن بتوانین بچین و پشتیوانیان بین؟"
له‌باره‌ی سنووری ڕه‌بیعه و زووماریشه‌وه جێگری وه‌زیری پێشمه‌رگه وتی، "له‌و سنورانه داعش شكستی یه‌ك له دوای یه‌كیان خواردووه، به‌م هۆیه‌وه پێم وایه خۆیان تاقی بكه‌نه‌وه و به‌شێك له شكسته‌كانیانی پێ ڕاست بكه‌نه‌وه".. ده‌رباره‌ی میحوه‌ری داقووق و خورماتووش ده‌ڵێت: به‌و هۆیه‌وه‌ی كه میلیشیا شیعه‌كان له‌و ده‌وروبه‌ره هه‌ن، داعش ده‌یانه‌وێ له‌وێیش جموجۆڵیان هه‌بێ، كه مه‌به‌ستیانه به ئێران و شیعه‌كان بڵێن ئه‌وه ئێمه هه‌ین و په‌لاماری كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه‌یش ده‌ده‌ین، ڕه‌نگه شانه‌ی نووستوویشیان له كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌بێ، به‌ڵام ئه‌مه‌یش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئاساییش كه ده‌بێ له ئاماده‌باشی ته‌واودابن و ئێمه‌یش هاوكاریان ده‌بین."
PM:01:50:11/10/2014