کوبانی ئەمرۆ سروشتەکەی رۆژیکی تەمومژاوی بوو، بەڵام شەڕی یەپەگەو داعش و بۆردومانەکانی هێزە هاوپەمانەکان بەسەرۆکایەتی ئەمەریکا رانەوەستاو لەهەموو لایەکەوە دەنگی تەقەو گرمەی تۆپ و بۆردومانی فرۆەکەکان دەهات.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی مدیدیا راگەیاند ئەمرۆ جگە لەشەڕی رۆژهەڵات و باشوری شاری کوبانی، هێزێکی تری داعش لە رۆژئاوای کوبانیەوە هێرشیان کردە سەر خاڵی پەڕینەوەی نێوان کوبانی و باکوری کوردستان کە لەلای کورد بەدەروازەی پڕسۆزی ناسراوە، بەپێی زانیاریەکانی سپی داعش لەو هێرشەیاندا شکاون و نەیانتوانیوە ئەو دەروازەیە کۆنترۆڵ بکەن.
هاوکات کەناڵی بی بی سی بەریتانیش هەمان هەواڵی بڵاوکردەوەو ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە چەکدارانی داعش ورردە وردە گەمارۆی جەنگاوەرە کوردەکان دەدەن، بەڵام نەیانتوانیوە ئەو دەروازەیە کۆنترۆڵ بکەن.
لەبەرەی رۆژهەڵات و باشوری رۆژئاوا بەیانی داعش هێرشێکی بەرفراوانی لەو دوو بەرەیەوە کرد، تا ئێستا شەڕ بەقورسی بەردەوامە.