وابڕیاره ئه‌مرۆ نێچیرڤان بارزانی بگاته سلێمانی بۆکووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی، مه‌به‌ست له‌سه‌ردانه‌که‌ش چاککردنی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوانیانه.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌هه‌وڵیره‌وه به سپی میدیای راگه‌یاند که سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌مرۆی نێچرڤان بازرانی جێگری سه‌رۆکی پارتی و سه‌رۆکی حکومه‌ت بۆ سلێمانی وا پێشبینی لێ ده‌کرێت جگه له‌سه‌ردانی بۆ لای تاڵه‌بانی و پرسینی ره‌وشی ته‌ندروستی، له‌گه‌ڵ مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی به‌جێگری یه‌که‌م کۆسره‌ت ره‌سووڵ و ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی کوبێته‌وه.
ساردی نێوان پارتی و یه‌کێتی له سه‌ره‌تای حوزه‌یران ده‌ستپێده‌کات که پاش داگیرکردنی شه‌نگال له‌لای داعشه‌وه که‌لێن که‌وته په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌و دوو حیزبه‌وه، هاوکات یه‌کێتیش هه‌ستده‌کات په‌راوێزخراوه له زۆر بابه‌تی سیاسی و حکومیه‌کاندا، پارتیش پێیوایه که یه‌کێتی هه‌ست ناکات که هێزی تر هه‌یه له‌ناو کوردستاندا و له‌سه‌ر ئاستی هه‌ریم قه‌واره‌یان له یه‌کیتی گه‌وره‌تره.